داهاتی هەفتەیەکی سلێمانی زیاتر لە 10 ملیار دینارە

داهاتی یەک هەفتەی سلێمانی، لە ڕۆژی 12ـی 9ـی 2026ـەوە تاوەکو 18ـی 9ـی 2026، بڕی 10 ملیار و 750 ملیۆن و 779 هەزار و 188 دینار بووە.

سایتی شەفافیەت بۆ چاودێری و ڕێكخستنی داهاتە نانەوتییەكانی سلێمانی، هەڵەبجە و هەردوو ئیدارەی ڕاپەڕین و گەرمیان، داهاتی یەک هەفتەی بڵاوکردەوە، بەشێوەیەک، بڕی 10 ملیار و 750 ملیۆن و 779 هەزار و 188 دینار بووە و 89%ـی داهاتەكە بەشێوەی نەختینەیە و 11%ـی بەشێوەی چەكە.

ڕۆژی 15ـی 12ـی 2022، دوای 30 ساڵ، حكومەتی هەرێمی كوردستان لەسەر دەستی قوباد تاڵەبانی بوو بە خاوەنی پڕۆژەی شەفافیەت لە داهات و خەرجی.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

یاسای چاكسازی جێبەجێبكرێت دەرماڵەی مووچەخۆران دەبڕدرێت؟
ئێستا وردەكارییەكەی بڵاودەكاتەوە

ئەندامێكی لیژنەی دارایی لە پەرلەمانی كوردستان ڕوونكردنەوە لەبارەی جێبەجێكردنی یاسای چاكسازی دەدات، جەختیشدەكاتەوە لە یاساكەدا باس لە كەمكردنەوەی…
Total
0
Share