لە کەنەدا ئۆتۆمبێلێک خۆی کرد بە ناو ئامادەبووانی فێستیڤاڵێکدا و چەند قوربانییەکی لێکەوتەوە

لە شاری ڤانکۆڤەری کەنەدا کەسێک بە ئۆتۆمبێلەکەیەوە خۆیکرد بەناو ئاپۆڕای ئامادەبووانی فێستیڤاڵێکی تایبەت بە فلیپینییەکان و بەهۆیەوە لایەنی کەم 20 کەس بوونە قوربانی.

پۆلیسی ڤانکۆڤەر بڵاویکردەوە، لەدوای کاتژمێر 8:00 ی شەو بە کاتی ناوخۆیی کەنەدا، لە کاتێکدا کۆمەڵێک خەڵك سەرقاڵی سازکردنی فێستیڤاڵی لاپۆ لاپۆ کە تایبەتە بە فلیپینییەکان، کەسێک خۆی کردووە بە ناویاندا و ژمارەیەک کەسی کردووە بە ژێر ئۆتۆمبێلەکەیەوە.

ئاماژەی بەوەشکردووە، لەدوای رووداوەکە شۆفێری ئۆتۆمبێلەکە هەوڵی هەڵاتنی داوە، بەڵام لەلایەن چەند کەسێکی شوێنەکەوە گەمارۆدراوە و رێگای پێنەدراوە بڕوات تا ئەو کاتە پۆلیس گەیشتووەتە شوێنەکە.

ئاشکراشیکرد، لە رووداوەکەدا لایەنی کەم 20 کەس بوونەتە قوربانی، تا ئەو کاتەی لێکۆڵینەوەکانیش تەواودەبن هۆکاری رووداوەکە نازاندرێت چییە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

ئەوروپا: بەردەوامی سەركوتكردن لە سەردەمی ئەردۆغاندا پەیوەندییەكان لەگەڵ توركیا دژواردەكات

بەرپرسێكی یەكێتی ئەوروپا ڕایدەگەیەنێت، قوڵكردنەوەی پەیوەندییەكان لەگەڵ توركیادا دژوار دەبێت، چەندێك سەركوتكردن لە سەردەمی ئەردۆغاندا بەردەوام بێت. شارل…
Total
0
Share