چۆن پشیلەکان کێشەیان بۆ پڕۆژەیەکی ئیلیۆن مەسک دروستکردووە؟

پڕۆژەی ئینتەرنێتی ‏Starlink‏ کە لەلایەن کۆمپانیای ‏SpaceXی گەورە سەرمایەداری ‏جیهانی ئیلۆن مەسکەوە بەڕێوەدەبرێت، ئێستا وەرگرانی بەهۆی پشیلە و گیاندارەکانی ‏دیکەوە تووشی کێشە بوون.‏

پڕۆژەی ئینتەرنێتی ‏Starlink‏ لە دەیان کۆمەڵە مانگی دەستکرد پێکدێت و لە دەوری ‏زەوی جێگیرکراون، وەرگرانی لەهەر شوێنێكی ئەم جیهانە، تەنها جەمسەرەکان نەبێت، ‏دەتوانن لەڕێگای سەحنێکی بچووکەوە ئینتەرنێتەکە وەربگرن.‏

کێشەکە لە بوونی ئەو سەحنە بچووکەدایە، چونکە سەحنەکە خۆی گەرمییەکی خودکار ‏لەناو خۆیدا بڵاودەکاتەوە بۆ ئەوەی نەیبەستێت، یان بەفر لەسەری كۆنەبێتەوە، ئەوەش ‏پشیلە و گیاندارانی ڕاكێشاوە بەلای خۆیدا بۆ خۆگەرمكردنەوە.‏

ئێستا سەحنەکانی ‏Starlink‏ بەهۆی ئەو گەرمییەوە پشیلەکانی لەخۆی کۆکردووەتەوە و ‏لەکاتی چوونی پشیلەیەک یان تەنها باڵندەیەک، کێشە بۆ ئینتەرنێتەکە دروستدەبێت.‏

بەشێک لە بەکاربەرانی ئینتەرنێتی ‏Starlink‏ دەیانەوێت سەحنەکانیان لەسەر زەوی بێت ‏لەبری سەربان و باڵەخانەکان، چونکە پێیان وایە بەوشێوەیە باشتر سوود لە ئینتەرنێتەکە ‏وەردەگرن.

بابەتی پێشتر

سزاكەی زارا موحەمەدی دەچێتە بواری جێبەجێكردنەوە

بابەتی دواتر

گرێبەستی ئەلیکترۆنی مامەڵەی ئۆتۆمبێل ڕادەگیرێت

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share