سەرۆکی فەرەنسا سەردانی عێراق دەکات

ئیمانوێل ماکرۆن سەردانی عێراق دەکات و دەربارەی چەند پرسێک لەگەڵ بەرپرسانی وڵاتەکەدا کۆدەبێتەوە.

ئەمرۆ چوارشەممە، دوای کۆبوونەوەی نێوان محەمەد شیاع سودانی سەرۆک وەزیرانی عێراق، لەگەڵ جان نۆیل بارۆ، وەزیری دەرەوەی فەرەنسا، ئاماژە بەوەدراوە لەماوەکانی داهاتوودا، ئیمانوێل ماکرۆن سەرۆکی فەرەنسا سەردانی عێراق دەکات.

ئاماژەی بەوەشدا، لە درێژەی کۆبوونەوەکەدا  وەزیری دەرەوەی فەرەنسا رایگەیاند، کە ئیمانوێل ماکرۆن سەرۆکی فەرەنسا، بەنیازە لە ماوەکانی داهاتوودا سەردانی عێراق بکات و گفتووگۆ دەربارەی کۆمەڵێک پرسی سیاسی، ئابوری، پەروەردە، وزە و ئاسایش ئەنجامبدات.

 

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

پەرلەمان و دەستپاكی یەكەم كۆبوونەوەی وردبینیی كاندیدانی سەرۆك كۆماریان ئەنجامدا

دەستەی سەرۆكایەتیی ئەنجومەنی نوێنەران، كۆبوونەوەیەكی تایبەت بە وردبینیكردنی ‏ناوی كاندیدانی پۆستی سەرۆك كۆمار ئەنجامدا، جێگری سەرۆكی ئەنجومەنەكەش دەڵێت،…
Total
0
Share