بەڕێوەبەرایەتیى گشتیى چاودێری و گەشەپێدانی کۆمەڵایەتیی سلێمانی مۆڵەتى کارکردن لە دایەنگەیەک وەردەگرێتەوە.
بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی چاودێری و گەشەپێدانی کۆمەڵایەتیی سلێمانی، لە راگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە، بە پێی فەرمانی کارگێڕیی ژمارە (1154)ی رۆژی 14ی نیسانی 2025، پاش سەردانکردنی لیژنەی سەرپەرشتی و بەدواداچوونی دایەنگەکان و لیژنە هاوبەشەکانی قائیمقامیەتی سلێمانی، بەڕێوەبەرایەتی گشتی چاودێری و گەشەپێدانی کۆمەڵایەتیی سلێمانی بڕیاریدا مۆڵەتی کارکردن لە دایەنگەی (ئەتڵەنتیک)ی ناحکومی لە گەڕەکی (ئیبراهیم ئەحمەد)ی شاری سلێمانی وەربگرێتەوە.
باس لەەشدەکات، وەرگرتنەوەی مۆڵەتی کارکردن لە دایەنگەکە پاڵپشتە بە بڕگەی (١) لە ماددەی (١٤)ی رێنمایی دایەنگەکان، ژمارە (١)ی ساڵی (2015)، و بەهۆی کەمتەرخەمی لە گرنگیپێدان و چاودێریکردنی منداڵان.
بەڕێوەبەرایەتییەکە دەڵێت، “دایک و باوکی منداڵانی ئەو دایەنگەیە ئاگاداردەکەینەوە منداڵەکانیان بگوازنەوە بۆ دایەنگەیەکی دیکە، چونکە ئەو دایەنگەیە لە بەرواری دەرچوونی ئەو فەرمانەوە مافی کارکردنی نابێت”.
