هەولێر.. تۆمەتبارێكی تەمەن 55 ساڵ دەستگیركرا

تۆمەتبارە دەستگیركراوەكە فۆتۆ: پۆلیسی هەولێر

پۆلیسی هەولێر دەستگیركردنی كەسێك بە تۆمەتی وەرگرتنی پارە و خۆشاردنەوەی لە خاوەن پارەكان ڕادەگەیەنێت.

بەڕێوبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای هەولێر ئەمڕۆ چوارشەممە 3ی شوبات بڵاویكردەوە، نوسینگەی ڕۆژهەڵاتی بەشی پۆلیسی نەهێشتنی تاوان لە گەڕەكی كوێستان تۆمەتبارێكیان بە ناوی (ش.م.ج) تەمەن 55 ساڵ دەستگیركرد، كە لە تۆڕی كۆمەڵایەتیی فەیسبوك مامەڵەی بە دۆلاری كۆن و نوێ كردبوو و دوای ئەوەی پارەی لە هاوڵاتیان وەرگرتبوو، خۆی لێشاردبوونەوە.

دەشڵێت، تۆمەتباری ناوبراو، كە چەندین تاوانی لەو جۆرەی ئەنجامداوە و لە ژمارەیەك بنكەی پۆلیسیش داواكراوە، دانینا بە تاوانەكەیدا، بۆیە بە بڕیاری دادوەر و بەپێی مادەی (443) لە یاسای سزادان بەندكرا و لێكۆڵینەوەش لەگەڵیدا بەردەوامە.

پۆلیسی هەولێر ئاماژەشیداوە، هەر هاوڵاتییەك مامەڵەی هاوشێوەی كردووە و پارەی لێبردراوە، دەتوانێت سەردانی پۆلیسی نەهێشتنی تاوان بكات بە مەبەستی نوسینی سكاڵا لە دژی ئەو تۆمەتبارە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

توانا محەمەد: مانگی داهاتوو شەقامی سەرەکیی پرۆژەی تۆفیق وەهبی دەکرێتەوە

ئەندازیاری سەرپەرشتیاری پرۆژەی یەکتربڕی تۆفیق وەهبی رایدەگەیەنێت، “مانگی داهاتوو شەقامی سەرەکیی پرۆژەکە دەکرێتەوە”. توانا محەمەد، ئەندازیاری سەرپەرشتیاری پرۆژەی…
Total
0
Share