گەڕی دووەمی دانوستانەکانی ئێران و ئەمریکا کۆتاییهات

ئاڵای ئێران و ئەمریكا

گەڕی دووەمی دانوستانەکانی ئێران و ئەمریکا لە رۆمای پایتەختی ئیتاڵیا کۆتاییهات.

تەلەفزیۆنی رەسمی ئێران بڵاویکردەوە، کەمێک لەمەوبەر گەڕی دووەمی دانوستانەکانی نێوان ئەمریکا و ئێران لە رۆمای پایتەختی ئیتاڵیا کۆتاییهات.

ئاشکراشیکرد، دانوستانەکانی ئەمڕۆ بونیادنەرانەبوون و گفتوگۆ لەبارەی خشتەیەکی کاتی بۆ دانوستانەکانی داهاتوو و دانانی هێڵێکی گشتی بۆ رێکەوتنێکی نوێ کراوە.
جەختیشیکردەوە، لە چەند رۆژی داهاتوودا گەڕی سێیەمی دانوستانەکان ئەنجامدەدرێت.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

دۆسیەی خاشقچی… پەیامنێرانی بێسنوور ڕەخنە لە زاڵبوونی سیاسی بەسەر دادگای تورکیا دەگرێت

ڕێکخراوی پەیامنێرانی بێسنوور سەرکۆنەی زاڵبوون و کاریگەریی سیاسی بەسەر سیستمی دادوەریی تورکیادا دەگرێت، ئەمە لەکاتێکدایە  دانیشتنێکی نوێی دادگای…
Total
0
Share