سعودیە لەبارەی دۆخی مەککە هۆشداری دەدات

بنکەی کەشناسیی سعودیە هۆشداری لە ناجێگیری کەشوهەوای شاری مەککە دەدات و ئاشکرایدەکات تا رۆژی سێشەممە دەخایەنێت.

لە راگەیەندراوەکەی دەستەی کەشناسی سعودیەدا هاتووە، ئاستی مەترسییەکان لە شارەکانی مەککە و تائیف و  میسان بۆ رەنگی سوور بەرزدەکرێنەوە، بەهۆی هاتنی شەپۆلێکی بارانبارینی بەهێز و هەڵکرنی رەشەبا لە ناوچەکەدا.

هاوکات داوا لەو کەسانە کراوە کە لە شارەکەدان هۆشدارییەکانی بەرگریی شارستانیی بەهەند وەربگرن و لەو شوێنانە دووربکەونەوە کە ئەگەری هەیە ئاوی باراناویان تێدا کۆببێتەوە.

 

 

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

سیناتۆرێکی ئەمریکا هۆشداریی دەدات لە هـ.ـێرشکردنە سەر ‌هـ.ـەسـ.ـەدە

لیندزی گراهام، سیناتۆری کۆماریی لە ئەنجومەنی پیرانی ئەمریکا رایگەیاند، بەکارهێنانی هێزی سـ.ـ.ـەربازی لەلایەن حکومەتی نوێی سوریا لەدژی کورد…
زیاتر ببینە

دیار نییە چەكی حزبوڵایە یان حەماس.. تەقینەوە لە كامپێكی فەڵەستینییەكانی لوبنان ‏ڕوویدا

تەقینەوەیەک لە کامپی ئاوارەکانی فەڵەستین لە باشووری لوبنان ڕوویدا، بەپێی سەرچاوە ‏سەربازییەکانی ئەو وڵاتە، تەقینەوەکە لە کۆگایەکی چەک…
Total
0
Share