وەزارەتی حەج و عومرەی سعودیە هۆشداری دەداتە ئەو حاجییانەی بەبێ مۆڵەت حەج دەکەن و دەڵێت، “سەرپێچیکردنی رێسا و رێنماییەکانە”.
وەزارەتی حەج و عومرەی سعودیە لە بڵاوکراوەیەکدا جەخت لەسەر گرنگیی پابەندبوون بە رێسا و رێنماییەکان کردووەتەوە بۆ دڵنیابوون لە سەلامەتیی حاجییان.
وەزارەتەکە هۆشدارییش دەدات لە هەوڵدان بۆ ئەنجامدانی حەج بەبێ مۆڵەت، چونکە ئەمە سەرپێچیکردنی رێسا و رێنماییەکانی حەجکردنە.
دەشڵێت، پێویستە حاجییان ئاگاداربن لە “ریکلامی ساختە و چەواشەکارانە”، کە لە سۆشیال میدیا بڵاودەکرێنەوە و بانگەشەی دابینکردنی شوێنی نیشتەجێبوون و گواستنەوە بۆ حاجییان دەکەن.