ئاژانسی تەسنیم: 95 کەس بەهۆی هێرشەکانی ئیسرائیلەوە برینداربوون

APTOPIX Iran Mideast Wars

وتەبێژی مانگی سووری ئێران، نوێترین ئاماری قوربانییانی هێرشەکانی ئیسرائیل بۆسەر ئەو وڵاتە ئاشکرادەکات.

موجتەبا خالیدی، وتەبێژی مانگی سووری ئێران بە میدیاکانی وڵاتەکەی راگەیاند، بەهۆی هێرشەکانی بەرەبەیانی ئەمڕۆی ئیسرائیل بۆسەر ئەو وڵاتە، 95 هاوڵاتیی مەدەنی برینداربوون و لەو ژمارەیەش، 26ـیان لە شوێنی برینداربوونیان، چارەسەریان بۆ کراوە.

وتیشی، یەکێک لە ئەندامانی فریاکەوتن، لە پارێزگای ئازەربایجانی رۆژهەڵات لە کاتی رزگارکردنی هاوڵاتییاندا، گیانیلەدەستدا و لە ناوچەی قەسری شیرین-یش، ئەندامێکی دیکەیان دیکەش برینداربوو.

ئاماژەی بەوەشکرد، ئۆپراسیۆنی رزگارکردن و فریاکەوتنی هاوڵاتییان لە 12 پارێزگای ئێران بەردەوامە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

ئەنجومەنی باڵای دادوەریی عێراق: دەست بە رێکارەکانی دادگاییکردنی هەزار و 378 ئەندامی د.ا.عـ.ـش دەکرێت

ئەنجومەنی باڵای دادوەریی عێراق دەستپێکردنی پڕۆسەی دادگاییکردن و لێکۆڵینەوە لەگەڵ  هەزار و 387 ئەندامی پێشووی داعش رادەگەیەنێت، کە…
Total
0
Share