كەشناسیی هەرێم: پلەكانی گەرما بەرزدەبنەوە

بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی كەشناسیی هەرێم پێشبینییەكانی بۆ كەشوهەوای ئەمڕۆ و سبەی بڵاوكردووەتەوە و ئاماژەی بۆ ئەوە كردووە پلەكانی گەرما بەرزدەبنەوە.

بەپێی راگەیەندراوێكی بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی كەشناسیی هەرێم كە وێنەیەكی دەست تۆڕی میدیایی ئێستا كەوتووە و تێیدا هاتووە، ئەمڕۆ هەینی ئاسمان لە زۆربەی كاتەكاندا ساماڵ دەبێت و هەندێك كات دەگۆرێت بۆ پەڵەهەور و پلەكانی گەرما بەرزدەبنەوە.

هەر لە راگەیەندراوەكەدا هاتووە، سبەی شەممە ئاسمان لە زۆربەی كاتەكاندا ساماڵ دەبێت و هەندێك كات دەگۆرێت بۆ پەڵەهەور و پلەكانی گەرما بەرزدەبنەوە بە بەراوورد بە تۆماركراوەكانی ئەمڕۆ.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

ئەو کەسەی تەقەی لە مەفرەزەیەکی پۆلیسی دارستان کردبوو دەستگیرکرا

مه‌فره‌زه‌كانی‌ بنكه‌ی‌ پۆلیسی‌ به‌رزنجه‌ی‌ سه‌ر به ‌به‌شی‌ پۆلیسی‌ سه‌یدسادق تۆمه‌تبارێكیان ده‌ستگیركرد كه‌ ته‌قه‌ی‌ له ‌مه‌فره‌زه‌یه‌كی‌ پۆلیسی‌ دارستان كردبوو.…
Total
0
Share