عومرەکارێکی شاری سلێمانی لەکاتی بەجێهێنانی عومرە لەناو حەرەمی مەککە گیانیلەدەستدا.
بەڕێوەبەرایەتیی حەج و عومرەی هەرێم بڵاویکردەوە، ئەمڕۆ شەممە هاوڵاتییەکی شاری سلێمانی کە بەمەبەستی بەجێهێنانی عومرە سەردانی وڵاتی سعودییەی کردبوو، لەناو حەرەمی مەککە گیانیلەدەستدا.
ئاشکراشیکرد، هاوڵاتییەکە ناوی شەهلا عوسمانە و تەمەنی سەروو 50 ساڵانە، بڕیارە ئەمڕۆ دوای تەواوکردنی رێککارە ئاینییەکان هەر لە شاری مەککە بەخاکبسپێردرێت.