ژنێک و دایکی پارەیان داوە بە کەسێک تا پیاوەکەی بکوژێت

پۆلیسی ڕاپەڕین ڕایگەیاند، ژنێک و دایکی 23 هەزار دۆلاریان داوە بە کەسێک تا پیاوەکەی بکوژێت و ئێستا هەرسێ تۆمەتبارەکە دەستگیرکراون.

لە ڕاگەیەندراوێکدا پۆلیسی ڕاپەڕین دەڵێت، ” دوای ئەوەی لە مانگی نیساندا لە ناحیەی حاجیاوا هاوڵاتی (س،خ،پ) لەدایکبووی ساڵی 1988 پیشەی کاسب دانیشتوی حاجیاوا لەنزیک ماڵەکەی خۆی درایە بەر دەستڕێژی گولـلە و بەوهۆیەوە گیانی لەدەستدا، دواتر 2 تۆمەتبار دەستگیرکران کە یەکێکیان خێزانی کوژراوەکە و ئەوەی تریان خەسوی کوژراوەکە بوو بە پێی ماددەی 406 لە یاسایی سزادانی عێراقی ڕاگیران”.

ئاماژە بەوەشکراوە ” لەدوای بەدواداچوون و کۆکردنەوەی زانیاری و سوودوەرگرتن لە کامێراکانی چاودێریکردن، لەلایەن بنکەی پۆلیسی حاجیاوا بکوژی سەرەکی ڕوداوەکە بەناوی (س،آ،آ ) دەسگیرکرا و بە هەمان مادە بەبڕیاری دادوەری لێکۆڵینەوە ڕاگیرا”.

پۆلیسی ڕاپەڕین لە ڕاگەیەندراوەکەدا دەشڵیت، ” بەڵگەی تەواو و کۆکرایەوە لە دژی تۆمەتباری سەرەکی (س،آ،آ) بەڵام لەسەرەتادا نکۆڵی دەکرد، دوای لێکۆڵینەوەی زیاتر و وردەکاری زیاتر و خستنە ڕووی بەڵگەی زیاتر، تۆمەتبار (س،آ،آ) لە ئێستا دانی ناوە بەتاوانەکەیدا”.

ئێستادا تۆمەتبار (س،آ،آ) لە بەردەم پۆلیس و دادگا دانی ناوە بەتاوانەکەیدا، بە وتەی خۆی دەڵێت لەگەڵ خێزانی کوژراو ڕێککەوتووە کە لە بەرامبەر بڕی 22700 دۆلاری ئەمریکی لە خێزانی کوژراو وەربگرێت و مێردەکەی بۆ بکوژێت.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

روونكردنەوەیەك لە بەڕێوەبەرایەتیی ئاوی سلێمانییەوە

بەڕێوەبەرایەتیی ئاوی سلێمانی رایدەگەیەنێت، بەهۆی رووداوێكی هاتوچۆی بارهەڵگرێكی گواستنەوەی سووتەمەنییەوە هەندێك سووتەمەنی كەوتبووە زێی دوكانەوە كە هاوڵاتییان دڵنیادەكەینەوە…
Total
0
Share