سەرۆک بافڵ جەلال تاڵەبانی و ھادی عامری لە سلێمانی کۆدەبنەوە

بڕیارە ئەمڕۆ بافڵ جەلال تاڵەبانی سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان و هادی عامری سەرۆکی هاوپەیمانیی فەتح کۆببنەوە.

هادی عامری ئەمڕۆ سەردانی سلێمانی دەکات و لە دەباشان لەگەڵ بافڵ جەلال تاڵەبانی سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان کۆدەبنەوە، بۆ تاوتوێکردنی پێشهات و گۆڕانکارییە سیاسییەکان.

کەمێک پێش ئێستا هادی عامری سەرۆکی هاوپەیمانیی فەتح گەیشتە هەولێر و بڕیارە دواتر سەردانی سلێمانی بکات، سەردانەکەی هادی عامری بۆ کۆبوونەوەیە لەگەڵ لایەنەکانی هەرێمی کوردستان و خستنەڕووی دەستپێشخەریی چوونە سەر مێزی گفتوگۆ بۆ پێکهێنانی حکومەتی نوێ و تاوتوێکردنی هەڵبژاردنی پێشوەخت.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

تەرمی یەکێک لە قوربانییەکانی تەقینەوەکەی سلێمانی رەوانەی رۆژهەڵاتی کوردستان دەکرێتەوە

بڕیارە لە دوای تەوابوونی رێوڕەسمی بەخاکسپاردنی 14 لە قوربانیانی رووداوی تەقینەوەکەی سلێمانی،  تەرمی یەکێکی دیکەیان رەوانەی رۆژهەڵاتی کوردستان…
Total
0
Share