نرخی زێڕ دابەزی

نرخی زێڕ لە بازاڕەکانی جیهاندا بەراورد بە ئێوارەی دوێنێ، بۆ هەر ئۆنسەیەک نزیکەی 29 دۆلار لە بەهاکەی دابەزی.

ئێوارەی ئەمڕۆ پێنجشەممە، نرخی یەک ئۆنسە زێڕ لە بازاڕەکانی جیهاندا بە سێ هەزار و 310 دۆلار مامەڵەی پێوەکرا، لەکاتێکدا ئێوارەی دوێنێ چوارشەممە، نرخی ئۆنسەیەک زێڕ سێ هەزار و 339 دۆلار بوو.

نرخی زێڕ بەراورد بە ساڵانی رابردوو بەرزبوونەوەیەکی بەرچاوی بەخۆیەوە بینیوە و لەم ماوەیەی دواییشدا، هەندێکجار نرخەکەی بەرز و نزمی کردووە.

نرخی ئێستای زێڕ لە بازاڕەکانی هەرێمی کوردستان:

مسقاڵێک زێڕی عەیارە 18 به 590 هەزار دینار.

مسقاڵێک زێڕی عەیارە 21 به 690 هەزار دینار.

مسقاڵێک زێڕی عەیارە 22 به 722 هەزار دینار.

مسقاڵێک زێڕی عەیارە 24 به 788 هەزار دینار.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

ڕه‌ئیسی به‌منزیكانه‌ بۆ واژووكردنى چه‌ند ڕێككه‌وتنێك سه‌ردانى مۆسكۆ ده‌كات

وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران ئاشكرایده‌كات، سه‌رقاڵی ئاماده‌كارین بۆ سه‌ردانه‌كه‌ی ئیبراهیم ڕه‌ئیسی سه‌رۆك كۆماری ئێران بۆ مۆسكۆ و كار…
Total
0
Share