عێراق پێنجەمین هەناردەکاری نەوتە بۆ ئەمریکا

ئیدارەی وزەی ئەمریکا رایدەگەیەنێت، لە هەفتەی رابردوودا، عێراق لە ریزبەندیی پێنجەمی هەناردەکارانی نەوت بووە بۆ ئەمریکا.

ئیدارەی وزەی ئەمریکا خشتەیەکی بڵاوکردەوە و تێیدا ئاماژەی بەوەکرد، “هەفتەی رابردوو هاوردەکردنی نەوتی خاو بۆ ئەمریکا، بە تێکڕا 5.093 ملیۆن بەرمیل لە رۆژێکدا بووە، ئەمەش بە بەراورد بە هەفتەی پێشووتر، 262 هەزار بەرمیل زیادیکردووە.

ئەوەش هاتووە، “یەکەمین هەناردەکاری نەوت بۆ ئەمریکا لە هەفتەی رابردوودا کەنەدا بووە، بە تێکڕای سێ ملیۆن و 386 هەزار بەرمیل لە رۆژێکدا، لە دوای ئەویش مەکسیک دێت، بە تێکڕای 369 هەزار بەرمیل لە رۆژێکدا، نەیجیریا بە تێکڕای 276 هەزار بەرمیل لە رۆژێکدا و سعودیە بە تێکڕای 152 هەزار بەرمیل لە رۆژێکدا، لە ریزبەندیی سێیەم و چوارەم دێن”.

بەگوێرەی خشتەکە، لە هەفتەی رابردوودا، عێراق لە پلەی پێنجەمدا بووە بە هەناردەکردنی 141 هەزار بەرمیل نەوت لە رۆژێکدا، کۆڵۆمبیا بە تێکڕای 117 هەزار بەرمیل نەوت لە پلەی شەشەمدا دێت، ڤەنزوێلا بە 115 هەزار بەرمیل لە رۆژێکدا پلەی حەوتەمە، هەریەکە لە وڵاتانی بەرازیل بە 99 هەزار، ئیکوادۆر بە 82 هەزار و لیبیا بە 56 هەزار بەرمیل لە رۆژێکدا، لە پلەکانی هەشتەم، نۆیەم و دەیەم دێن.

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share