بەڕێوەبەرایەتیی هاتوچۆی هەڵەبجە رایدەگەیەنێت، لە نزیک هەڵەبجە بەهۆی پێکدادانی دوو ئۆتۆمبێل، سێ کەس برینداربوون و رەوانەی نەخۆشخانە کران.
بەپێی راگەیەندراوێکی بەڕێوەبەرایەتیی هاتوچۆی هەڵەبجە کە وێنەیەکی دەست تۆڕی میدیایی ئێستا کەوتووە و تێیدا هاتووە، ئێوارەی ئەمڕۆ لە رێگای سەرەکیی قلیچ – گوندی عەنەب، نزیك مزگەوتی (قلیچ) لە هەڵەبجە، سێ کەس برینداربوون.
ئاماژەی بەوەشکرد، بریندارەکان شۆفێری هەردوو ئۆتۆمبێلەکە و سەرنشینێکی نیسان دەبڵ بوون.
دەشڵێت، لەلایەن تیمی هاتوچۆوە، لێکۆڵینەوە لە چۆنیەتیی رووداوەکە دەستیپێکردووە بەمەبەستی زانینی هۆکاری رووداوەکە و بریندارەکان گواستراونەتەوە بۆ نەخۆشخانەی فریاکەوتنی هەڵەبجە، بەڵام بەهۆی سەختیی برینەکەیەوە، یەکێك لە بریندارەکان رەوانەی نەخۆشخانەی سلێمانی کراوە.