هاتوچۆی ئۆتۆمبێلی بارهەڵگر لە رێگەیەک قەدەغەکرا

هاتوچۆی بارهەڵگر لە رێگەی (پێنجوێن – سلێمانی) قەدەغەکرا.

بەڕێوەبەرایەتیی چاککردنەوە و پاراستنی رێگەوبانی پێنجوێن، رایگەیاند، ئاگاداری سەرجەم شۆفێران و هاوڵاتییان دەکەینەوە، کە ئێستا بەهۆی بارینی بەفرێکی زۆرەوە، رێگەی (پێنجوێن – سلێمانی) لە دۆخێکی مەترسیداردایە.

دەشڵێت، پاش راوێژ و هەماهەنگی لەگەڵ قائیمقامی قەزای پێنجوێن، بڕیاردرا بە راگرتنی هاتوچۆی ئۆتۆمبێلی بارهەڵگر تاوەکو ئەو کاتەی دۆخەکە ئاسایی دەبێتەوە.

ئاماژە بەوەشدەکات، تەواوی تیمەکانمان لە ئەرکدان بۆ پاککردنەوەی رێگەکە، تکایە بۆ پاراستنی سەلامەتیی خۆتان، جگە لە کاری زۆر پێویست رێگەی (پێنجوێن – سلێمانی) بەکارمەهێنن .

 

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

هاتوچۆی سلێمانی: ئۆتۆمبێلێک بە ژمارەی ساختەوە دەستی بەسەرداگیرا و شەش ملیۆن دینار سزای لەسەربووە

هاتوچۆی سلێمانی بڵاویکردەوە، دوای ئەوەی شۆفێرێک بۆ ماوەیەکی زۆر ژمارەیەکی ساختەی بە ئۆتۆمبێلەکەیەوە هەڵواسیبوو و بەدەر لەکاری نایاسایی…
Total
0
Share