‏فڕۆكەخانەی سلێمانی مەرجەكانی سەفەركردن ئاشكرادەكات

وەرگرتنی ڤاكسین كراوەتە مەرج

فڕۆكەخانەی نێودەوڵەتیی سلێمانی ڕایدەگەیەنێت، هەر هاوڵاتییەك كە سەفەر بۆ وڵاتانی دەرەوە دەكات پێویستە بەڵگەی وەرگرتنی ڤاكسین و بەڵگەی پشكنینی پێبێت.

فڕۆكەخانەكە لە ئاگادارییەكدا دەڵێت، بەپێی فەرمانی سەرۆكایەتیی ئەنجومەنى وەزیرانى عێراق و ئاگادارىنامەى دەسەڵاتى فڕۆکەوانیى شارستانى ‏هەر هاوڵاتییەکى عێراقى کە سەفەر دەکات بۆ وڵاتانى دەرەوە پێویستە بەڵگەى وەرگرتنى ڤاکسینى ‏کۆڤید-19ى هەڵگرتبێت لەگەڵ بەڵگەى پشکنینی (‏PCR-Ve‏) کە لەلایەن مەڵبەندە حکومییەکانە دەرچووبێت و دڵنیایی ‏بدات کە هەڵگرى ڤایرۆسەکە نییە، کەمتر لە (72) کاتژمێر لە سەفەرکردنەکەی.‏

ڕوونیشیدەكاتەوە، ئەو هاوڵاتییەی ناتوانێت ڤاکسینى کۆڤید وەرگرێت یان نەخۆشییەکى هەیە ڕێگرە لە وەرگرتنى، پێویستە ڕاپۆرتێکى پزیشکى باوەڕپێکراوى پێبێت بیسەلمێنێت کە ناتوانێت وەریبگرێت.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

ئەنجومەنی سەركردایەتیی یەكێتی دووپاتيكردەوە لەسەر ڕێبازی سەرۆك مام جەلال درێژە بە خەبات و تێكۆشان دەدات

ئەنجومەنی سەركردایەتیی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان كۆبوونەوەی ئاسایی خۆی بەسەرپەرشتیی بافڵ جەلال تاڵەبانی سەرۆكی یەكێتی نیشتمانیی كوردستان ئەنجامدا. ئەمڕۆ…
Total
0
Share