نرخی زێر ریکۆردێکی نوێی تۆمارکرد

نرخی زێڕ ریکۆردێکی نوێی لە بەرزبوونەوەدا تۆمارکرد و هەر ئۆنسەیەک بە سێ هەزار و 288 دۆلار مامەڵەی پێودەکرێت.

ئەمڕۆ چوارشەممە نرخی یەک ئۆنسە زێڕ لە بازاڕەکانی جیهاندا گەیشتە سێ هەزار و 288 دۆلار کە ئەمە بەرزترین نرخە لە مێژووی مامەڵەکردن بەو کانزایەوە.

بڕیاری زیادکردنی باجی گومرگی لەلایەن دۆناڵد ترەمپ سەرۆکی ئەمریکا تا دێت کاریگەریی ئابووری لەسەر وڵاتان و کۆمپانیا گەورەکان جێدەهێڵێت، بەشێکی زۆر لە دەوڵەمەندەکانی جیهان بەهای پشکەکانیان بەرێژەی بەرچاو دابەزیوە و کەمبوونەوەی زۆر لە سامانەکانیان روویداوە.

لە بەرامبەردا خواست لەسەر زێر بەردەوام لەبەرزبوونەوەدایە و بەمەش بەردەوام نرخەکەی لە بەرزبوونەوەدایە.

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share