سبەینێ لەم ناوچانە نەوت دابەشدەکرێت

یەکەی سووتەمەنیی قەزای چەمچەماڵ، سبەی یەکشەممە نەوت دابەشدەکرێت.

یەکەی سووتەمەنیی قەزای چەمچەماڵ، لە راگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە، ئاگاداری هاوڵاتییانی قەزای چەمچەماڵ دەکەینەوە، سبەی یەکشەممە لە گەڕەکەکانی ناوەندی قەزای چەمچەماڵ و ناحیەی شۆڕش و سەنگاو نەوت دابەشدەکرێت.

دەشڵێت، ئەو هاوڵاتییانەی کارتی زیرەکی نەوتیان نوێکردووەتەوە دەتوانن نەوتەکە وەربگرن، هەر هاوڵاتییەکیش تاوەکو ئێستا کارتی نەوتی وەرنەگرتووەتەوە لە رۆژانی داهاتوودا پرۆسەکە بەردەوامدەبێت.

بەگوێرەی راگەیەندراوەکە، بڕی نەوتەکە 200 لیترە و بە نرخی 104 هەزار دینار بە هاوڵاتییان دەدرێت.

 

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

رێکخراوی دەریایی نێودەوڵەتی: کار بۆ دۆزینەوەی چارەسەری کێشەی دەریای سوور دەکەین

سەرۆکی رێکخراوی دەریایی نێودەوڵەتیی نەتەوەیەکگرتووەکان رایدەگەیەنێت، “کاردەکەین بۆ دۆزینەوەی چارەسەرێک بۆ ئەو قەیرانەی لە دەریای سووردا هەیە”. ئارسێنیۆ…
زیاتر ببینە

جێنین پلاسخارت بۆ بافڵ جەلال تاڵەبانی: نەتەوە یەکگرتوەکان هاوسۆزە لەگەڵ جەنابت و خانەوادەکەی ئاکام عومەر

جێنین پلاسخارت نێردەی نەتەوەیەکگرتووەکان لە عێراق لە پرسەنامەیەکدا بۆ بافڵ جەلال تاڵەبانی سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانی کوردستان لەدوای شەهیدبوونی…
Total
0
Share