بەڕێوبەرانی یانەی ئینتەرمیلان لە کۆتا جوڵەیاندا، ئاڵوگۆڕی کریستیان ئیریکسنی دانیمارکی بە یەکێک لە بەهێزترین هێرشبەرانی خولی ئیتاڵیا ڕەتدەکەنەوە.
ماڵپەڕی فوتباڵ ئیتاڵیا ئاشکرایکردووە، ئیدارەی یانەی ڕۆما لە چەند ڕۆژی ڕابردوودا پێشنیازی ئاڵوگۆڕکردنی ئیدین دزیکۆی هێرشبەری بۆسنی-یان بە کریستیان ئیریکسن کردووە، بەڵام ستیڤن زهانگی سەرۆکی نێراتزۆری دوای لێکدانەوەی بابەتەکە، پێشنیازەکەی ڕەتکردووەتەوە.
بەپێی سەرچاوەکە ئیریکسن بەهۆی کەمی دەرفەتەکانی یاریکردنەوە دەیەوێت لە ئینتەرەوە ڕوو لە یانەیەکی دیکە بکات، لە بەرانبەردا دزیکۆی تەمەن 34 ساڵ لەگەڵ پاولۆ فۆنێسکای ڕاهێنەر ودوچاری ئاستەنگی بووە و لە ڕۆما بەختەوەر نییە.
یانەی ڕۆما لە چوارچیوەی پڕۆسەیەکی نوێدا بڕیاریداوە ئەو یاریزانانە بخاتە لیستی فرۆشراوانەوە کە لە یانەکە بەختەوەر نین، لە نێوانیاندا دزیکۆ کە موچەی ساڵانەی 7.5 ملیۆن یورۆیە.
فوتباڵ ئیتاڵیا نوسیویەتی، تەنانەت ئەگەر دزیکۆ نرخی بێبەرانبەریش بێت، ئینتەرمیلان هەوڵی بۆ نادات، هۆکارەکەش بۆ ئەوە دەگەڕێتەوە کە موچەی ساڵانەی هاوشێوەی کریستیان ئیریکسن بەرزە، لە کاتێکدا دەیانەوێت ڕێژەی موچەی یاریزانانیان کەمبکەنەوە بۆ لەسەدا 50.