دۆرتمۆند بۆ هالاند: خۆت یەکلاییبکەرەوە

ئیدارەی یانەی بوروسیا دۆرتمۆندی ئەڵمانی فشاری توندی خستووەتەسەر ئێرلینگ هالاند، تاوەکو داهاتووی خۆی لە بوروسیا دۆرتمۆند، یاخود یانەیەکی دیکە یەکلاییبکاتەوە.

لە دوایین ڕووبەڕووبوونەوەی ڤێستیڤالین بەرامبەر فرایبۆرگ، هالاند دوو گۆڵی تۆمارکرد و ئاستێکی ناوازەی پێشکەشکرد، لەبەردەم میدیاکانیشدا زانیاریی نەبیستراوی ئاشکراکرد.

هێرشبەرەکەی دۆرتمۆند ڕایگەیاند، “یانەکەم دەستیانکردووە بە فشارخستنەسەرم بۆ بڕیاردان، هەموو ئەوەی من دەمەوێت یاریکردنی تۆپی پێیە، بەڵام ئەوان (ئیدارەی دۆرتمۆند) فشاریان خستووەتەسەرم تاوەکو لەبارەی داهاتوومەوە بڕیارێک بدەم، واتای ئەوەیە کە دەبێت بەمنزیکانە بڕیارێک بدەم”.

سەرچاوەکان پێیانوایە، تاوەکو مانگی شوباتی 2022 هێرشبەرەکەی نەرویج لەبارەی داهاتوویەوە بڕیارێکی یەکلاکەرەوە دەدات، هەموو ئەگەرەکانیش بەو ئاراستەیەن لەگەڵ یەکێک لە یانەکانی ڕیاڵ مەدرید، برشلۆنە، مانچستەر یونایتد، منچستەر سیتی بگات بە ڕێککەوتن.

هالاند لە کۆی 77 یاری بۆ یانە ئەڵمانییەکەی، 78 گۆڵی تۆمارکردووە.

بابەتی پێشتر

ڤیدیۆ.. خاوەنکارێکی تورکی بۆ ئەوەی ئۆتۆمبێلەکەی پیس نەبێت کرێکارێک لە ‏سندوقەکەیدا دەگوازێتەوە

بابەتی دواتر

مێسی و ڕامۆس واتا 17 ملیۆن یورۆی بەهەدەردراو !

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share