کارڤاخال (14) ڕۆژ ئامادەکاری دەکات بۆ سێ یارییە گەورەکە

دانی کارڤاخال ئامادەکاری دەکات بۆ گەڕانەوە بەرانبەر لیڤەرپوڵ و بەرشلۆنە

بەرگریکاری یانەی ڕیاڵ مەدرید، دانی کارڤاخال ئەوپەڕی هەوڵەکانی بەگەڕخستووە بۆ گەڕانەوە و بەشداریکردن لە ڕوبەڕوبوونەوەکانی مانگی داهاتووی یانەکەی.

تۆڕی “ئەی بی سی” ئیسپانی ئاشکرایکردووە، کە کارڤاخال لە 14ی مانگی شوبات لە ڕوبەڕوبوونەوەی یانەی ڤالێنسیاوە دووچاری پێکان هاتووە، ستافی پزیشکی یانەی شاهانە وادەیەکیان بۆ گەڕانەوەی دیارینەکردووە، بەڵکو درێژەیان بە ماوەی چارەسەرکردنیداوە تاوەکو بۆ سێ ڕوبەڕوبوونەوەی یەکلاکەرەوەی وەرزی 2020/2021 ئامادەبێت.

بەپێی سەرچاوەکە، ڕێکەوتی 6ی نیسان کوڕانی زێدان بەرانبەر لیڤەرپوڵ یاری چوونی قۆناغی چارەکی کۆتایی چامپیۆنزلیگ ئەنجامدەدەن، بەدوایدا لە 10 و 14ی هەمان مانگ یارییەکانی کلاسیکۆ و گەڕانەوە بەرانبەر لیڤەرپوڵ، لەم سێ یارییە بەهێزەدا زێدان متمانەی تەواوی بە مێندی یان هیچ بەرگریکارێکی دیکە نییە لە ڕووی ئەزموون و جەستەییەوە توانای ڕاوەستانەوەی هەبێت بەڕووی هێرشبەرانی لیڤەرپوڵ و بەرشلۆنە، بۆ ئەم مەبەستە ستافی پزیشکی یانەکەی ڕاسپاردووە کار بۆ گەڕانەوەی کارڤاخال بکەن.

تاوەکو دەستپێکی یارییە بەهێزەکان کارڤاخال 14 ڕۆژی یەکلاکەرەوەی لەبەردەمدایە و هاوشانی هازارد و ماریانۆ دیاز و ئۆدریزۆلا ئەوپەڕی هەوڵەکانیان دەستپێکردووە بۆ گەڕانەوە و بەشداریکردن لەو یارییانەدا.

بابەتی پێشتر

دژەتیرۆری عێراق: بە هاوکاری هێزە ئەمنییەکانی سلێمانی دوو داواکراو لە هەڵەبجە دەستگیرکران

بابەتی دواتر

مانچستەر یونایتد لەبارەی مارتیالەوە بڕیاری کۆتاییداوە

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share