(ڤیدیۆ) بەرشلۆنە بە بردنەوە لە لیڤانتی چوار پلە سەرکەوت

یانەی بەرشلۆنە لە یاریگای کامپ نو ڕووبەڕووی لیڤانتی بووەوە، یارییەکە بەبردنەوەی ئەستێرەکانی کومان کۆتاییهات.

ئەمڕۆ یەکشەممە، یانەی بەرشلۆنە لە یاریگای کامپ نو یاریی هەفتەی حەوتەمی خولی ئیسپانیای بەرامبەر لیڤانتی ئەنجامدا، یارییەکە بە ئەنجامی سێ گۆڵی بێوەڵام لە بەرژەوەندیی یانەی خانەخوێ کۆتاییهات.

گۆڵەکانی بارسا لەخولەکەکانی شەش و 14 و 91 لەلایەن مێمفس دیپای (پەناڵتی)، لوک دی یۆنگ، ئانسو فاتی-یەوە تۆمارکرن.

https://streamable.com/kp6wsx

بەپێی ئەنجامە تۆمارکراوەکە، ئەستێرەکانی کومان سێ خاڵی گرنگیان چنییەوە و لە پلەی نۆیەمەوە بۆ پێنجەمی ڕیزبەندیی یانەکانی لالیگا سەرکەوتن.

بابەتی پێشتر

ئەگەری پێکدادانی ڕوسیا و تورکیا لە ڕۆژئاوای کوردستان لەئارادایە

بابەتی دواتر

تەندروستیی سلێمانی زانیاری لەبارەی پەتایەكی نوێ لە پارێزگاكە ئاشكرادەكات

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share