دیداری سلێمانی دەستپێدەکات

ئەمڕۆ نۆیەمین دیداری سلێمانی چەند سەرکردەیەکی هەرێم، عێراق و جیهان کۆدەکاتەوە.

لە زانکۆی ئەمریکیی عێراق-سلێمانی، هاوشێوەی ساڵانی رابردوو دیداری سلێمانی بەڕێوەدەچێت کە ئەمساڵ خولی نۆیەمی دیدارەکەیە و ماوەی دوو رۆژ بەردەوامدەبێت.

چەندین بەرپرسی سیاسیی هەرێم وعێراق، لەوانە بافڵ جەلال تاڵەبانی، سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان، قوباد تاڵەبانی، جێگری سەرۆک وەزیرانی هەرێم، نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی  هەرێمی کوردستان، مەسرور بارزانی سەرۆک وەزیرانی هەرێم، محەمەد شیاع سودانی، سەرۆک وەزیرانی عێراق، عەممار حەکیم، سەرۆکی رەوتی حیکمەی نیشتمانی لە عێراق، لە دیدارەکەدا بەشدارن.

لە ئاستی جیهانیش، محەمەد حەسان، نێردەی تایبەتی سکرتێری گشتیی نەتەوەیەکگرتووەکان، باربارا لیف، یاریدەدەری پێشووی وەزیری دەرەوەی ئەمریکا بۆ کاروباری رۆژهەڵات، تۆماس سیلەر، باڵیۆزی یەکێتیی ئەوروپا لە عێراق و چەندین کەسایەتیی جیهانیی دیکە بەشدارن لە دیدارەکەدا و سەرنج و بیروڕاکانیان ئاڵوگۆڕدەکەن.

دیداری سلێمانی، گرنگ و کاریگەرە بۆ سیاسەت لەسەر ئاستی عێراق و هەرێمی کوردستان، ساڵانە لە زانکۆی ئەمریکیی عێراق-سلێمانی، بەڕێوەدەچێت.

 

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share