دانوستانی ئەمریکا و ئێران کۆتاییهات

ئاڵای ئێران و ئەمریكا

دانوستانی نێوان نوێنەرانی ئەمریکا و ئێران لە مەسقەتی پایتەختی سەڵتەنەی عەممان کۆتاییهات.

ئاژانسی هەواڵی تەسنیم بڵاویکردەوە، کەمێک لەمەوبەر گفتوگۆی ناڕاستەوخۆی نێوان وەفدی دانوستانکاری ئێران و ئەمریکا لە مەسقەتی پایتەختی سەڵتەنەی عەممان کۆتاییهات.

بڕیاربوو لە کۆبوونەوەکەدا پرسی بەرنامە ئەتۆمییەکەی ئێران جارێکی دیکە بهێنرێتەوە بەرباس، بەڵام ئێران ئامادەنەبوو گفتوگۆ لەبارەی هیچ پرسێکی دیکە بە تایبەت توانا بەرگرییەکانی دیکەی قسەبکات.

هەر وەک پێشبینیکرابوو، کۆبوونەوەکەی ئەمڕۆ کورتخایەن بوو، چاوەڕێدەکرێت لە داهاتوودا هەردوولا کۆبوونەوەی زیاتر ئەنجامبدەن.

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share