وەزیری پەیوەندییەکانی عێراق: ئەمساڵ کۆتایی بە خزمەتگوزاریی (وایفای) دێت

وەزیری پەیوەندییەکانی عێراق رایدەگەیەنێت، وەزارەت کراوەیە بۆ پرۆژەکانی کەرتی تایبەت لە بوارەکانی زیرەکیی دەستکرد و ئاسایشی ئەلیکترۆنی. دەشڵێت، ئەمساڵ کۆتایی بە خزمەتگوزاریی (وایفای) دێت.

هەیام یاسری، وەزیری پەیوەندییەکانی عێراق، لە وتارێکدا لە لوتکەی بازرگانیی عێراقی (IBS) رایگەیاند، عێراق رۆڵێکی گرنگی هەیە لە گەشەسەندنی خێرای جیهانی لە کەرتی ئابوریی دیجیتاڵی، هەروەها توانیویەتی رۆڵی کارای هەبێت لە کەمکردنەوەی گەندەڵیی دارایی و کارگێڕی.

وتیشی، بۆ یەکەمجار، خزمەتگوزاریی ئینتەرنێتی (وایفای) لەمساڵدا کۆتایی دێت و وەزارەت کراوەیە بۆ پرۆژەکانی کەرتی تایبەت لە بوارەکانی زیرەکیی دەستکرد و ئاسایشی ئەلیکترۆنی، ئەمەش لە چوارچێوەی هەوڵەکانی وەزارەت بۆ پاڵپشتیکردنی گۆڕانکاریی دیجیتاڵی و بەهێزکردنی ئابوریی دیجیتاڵی لە عێراقدا.

وەزیری پەیوەندییەکانی عێراق هیچ زانیارییەکی دیکەی لەبارەی وادە و شێوازی کۆتاییهێنان بە خزمەتگوزاریی (وایفای) نەخستووەتەڕوو.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

وەزیری نەوتی عێراق: نەوتی بەسرە لەڕێگەی بۆریی نەوتی هەرێمەوە هەناردە دەکەین

وەزیری نەوتی عێراق، کاراکردنی دۆسیەی هەناردەکردنی نەوتی بەسرەی لەڕێگەی بەندەری جەیهانی تورکیاوە راگەیاند. ئەمڕۆ پێنجشەممە، حەیان عەبدولغەنی، وەزیری…
Total
0
Share