ده‌نگدانی تایبه‌ت بۆ خولی شه‌شه‌می ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق كۆتاییهات و به‌شداریی ده‌نگدان له پارێزگاكانی هه‌رێمی كوردستان، به‌راورد به پارێزگاكانی عێراق له ئاستێكی به‌رزتردا بوو.
پرۆسه‌ی ده‌نگدانی تایبه‌ت بۆ هه‌ڵبژاردنی خولی شه‌شه‌می ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق له هه‌رێم و عێراق کاتژمێر 06:00ـی ئێوارەی ئەمڕۆ کۆتاییهات، كه تیایدا لە هه‌رێمی كوردستان 270 هه‌زار ده‌نگده‌ر مافی ده‌نگدانیان هەبوو و له هه‌موو عێراق ژماره‌ی ده‌نگده‌رانی ده‌نگدانی تایبه‌ت ملیۆنێک و 313 هه‌زار و 980 كه‌س بوو.
جێی ئاماژە بۆکردنە، له پارێزگاكانی هه‌ولێر و دهۆک ژماره‌یه‌ک پێشێلكاری تۆماركران و چەند کاندیدێک کارتی دەنگدانی دابەشکرد.