رێگایەکى کاریگەر بۆ رزگاربوون لە ئازارى پشت

توێژینەوەیەکى نوێى ئەمریکى ئاشکرایدەکات چارەسەرى سروشتیی پشتبەستوو بە ئاگایی زەین “اليقظة الذهنية -MBT” و رەفتارى مەعریفى “السلوكي المعرفي -CBT” دەتوانن چارەسەرى ئازارى پشت بکەن.

زانایان لە توێژینەوەکەیاندا ئەو کەسانەى، کە ئازارى پشتى درێژخایەنیان هەیە، بۆ دوو کۆمەڵەى یەکسان دابەشکرد.

هەر کۆمەڵەیەک خرایە نێو هەشت جەلسە چارەسەرى بەکۆمەڵەوە، هەفتانە بۆ ماوەى دوو کاتژمێر، لەگەڵ رێنوێنى بە ئەنجامدانى راهێنانى رۆژانە لە ماڵەوە.

زانایان تێبینییان کرد کە چارەسەرە بەکۆمەڵەکان بەشێوەى کاریگەر و بۆ ماوەى ساڵێک بووە هۆى کەمکردنەوەى ئازارى پشت لەنێو بەشداربوواندا، سەرەڕاى کەمکردنەوەى پشتبەستنیان بە دەرمان و ئازارشکێنەکان.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

نەخۆشخانەی منداڵانی سلێمانی لە رۆژانی جەژندا زیاتر لە 250 منداڵ بەهۆی سکچوون و رشانەوە داخڵکراون

شەپۆلێکی سکچوون و رشانەوە لەناو منداڵانی سلێمانیدا بڵاوبووەتەوە و بەڕێوەبەری نەخۆشخانەی منداڵانی سلێمانیش دەڵێت، شەپۆلەکە چاوەڕوانکراوبووە و ساڵانە…
Total
0
Share