نەکەیت پشتگوێیان بخەیت.. چوار نیشانەی باو بۆ شێرپەنجەی پەنکریاس

پزیشکان بەردەوام ڕێنمایی خەڵک دەکەن تا لە کاتی هەستکردن بە هەر حاڵەتیکی نائاسایی بە خێرایی سەردانی پزیشک بکەن، چونکە دەکرێت ئەمە ببێتە ڕێگر لە پەرەسەندنی نەخۆشییەکی کوشندە لە جەستەدا، وەک شێرپەنجەی پەنکریاس کە بە یەکێک لە ترسناکترین نەخۆشییەکان دادەنرێت و ساڵانە چەندەها کەس بەهۆیەوە گیانلەدەستدەدەن.

بەپێی توێژینەوەیەکی کۆمەڵەی شێرپەنجەی ئەمریکی، ئەگەری هەیە ئەم جۆرەی شێرپەنجە لەو وڵاتە لە ماوەی ساڵی داهاتوودا 49 هەزار کەس بکاتە قوربانی و گیانلەدەستبدەن.

شێرپەنجەی پەنکریاس کاتێک ڕوودەدات خانەکان بە شێوەیەکی کۆنترۆڵنەکراو لە پەنکریاس و دەوروبەریدا زیاد دەکەن و دەبن بە گرێ، ئەمەش دەبێتەهۆی هەستکردن بە ئازار، بەپێی پسپۆڕانی تەندرووستی، ئەم ئازارە بە یەکێک لە دیارترین نیشانەکانی نەخۆشییەکە دادەنرێت، چونکە بەپێی سەرژمێرییەکان لە سەدا 50ی تووشبووەکان لە سەرەتادا ئەم نیشانەیەیان هەبووە.

پزیشکان هۆشداری دەدەن کە ئاگاداری چوار نیشانە بین کە دەکرێت ئاماژەی سەرەتایی بن بۆ تووشبوون بە شێرپەنجەی پەنکریاس:

– هەستکردن بە ئازاری ناوسک و پشت.

– هەستکردن بە پشتئێشەیەکی توند، کە زۆربەی جار لە حاڵەتی تەشەنەسەندنی نەخۆشییەکەدا ڕوودەدات.

– دڵتێکەڵهاتن و ڕشانەوە دوای نانخواردن، لەدەستدانی ئارەزووی خواردن و دابەزینی کێش بە شێوەیەکی بەرچاو.

– خورووی پێست و زەردهەڵگەڕان.

جگە لەمانە، پزیشکان ڕینمایی دەدەن بەوانەی نەخۆشیی شەکرەیان هەیە، پاش تەمەنی پەنجا ساڵی پشکنینی شێرپەنجەی پەنکریاس بکەن، چونکە تووشبووانی شەکرە لە ئەگەری زیاتری تووشبوون بە شێرپەنجەی پەنکریاسدان.

بابەتی پێشتر

قەیرانی ڕوسیا و ئۆکرانیا خۆرهەڵاتی ناوەڕاست تووشی گرانی دەکات

بابەتی دواتر

یەکێتیی ئەوروپا سەروەت و سامانی پوتین و لاڤرۆڤی سڕکرد

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share