کشتوکاڵی سلێمانی: قەدەغەی هاوردەکردنی چەند بەرهەمێک هەرێمی کوردستان ناگرێتەوە

بەڕێوەبەریی گشتیی کشتوکاڵی سلێمانی رایگەیاند، بڕیارەکەی عێراق بۆ قەدەغەی هاوردەکردنی چەند بەرهەمێک کوردستان ناگرێتەوە و دەستپێکردنەوەی هاوردەکردنی تەماتەش بۆ ئەوەیە نرخەکەی لە بازاڕدا بەرزنەبێتەوە.

شاڵاو جەمال، بەڕێوەبەریی گشتیی کشتوکاڵی سلێمانی بە تۆڕی میدیایی ئێستای راگەیاند، بڕیارەکەی وەزارەتی کشتوکاڵی عێراق دەربارەی قەدەغەکردنی هاوردەی 37 بەرهەمی کشتوکاڵی، هەرێمی کوردستان ناگرێتەوە.

ئاماژەی بەوەشدا، بڕیاری قەدەغەی هاوردەکردنی بەرهەمی کشتوکاڵی بەپێی بارودۆخ و وەرزی پێگەیشتنی بەرهەمەکان گۆڕانکاری بەسەردادێت، لە ئێستاشدا هیچ بڕیارێک بۆ قەدەغەکردنی بەرهەم و شمەکێکی تایبەت بوونی نییە.

ئەوەشی خستەڕوو، لە ئێستادا وەزارەتی کشتوکاڵی عێراق هاوردەکردنی تەماتەی دەستپێکردووەتەوە، هەربۆیە وەزارەتی کشتوکاڵی هەرێمیش هەمان بڕیاری داوە و هاوردەکردنی تەماتەی دەستپێکردووتەوە لەپێناو دروستکردنی هەماهەنگیی لەگەڵ عێراقدا و بەرزنەبوونەوەی نرخەکەی لەناو بازاڕدا.

 

 

 

 

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە
7

رێگای تاسڵوجە-دوكان-هیزۆپ نۆژەندەكرێتەوە

وەزارەتی ئاوەدانكردنەوە و نیشتەجێكردنی هەرێم رایدەگەیەنێت، رێگای تاسڵوجە-دوكان-هیزۆپ نۆژەندەكرێتەوە. وەزارەتەكە رایگەیاند، نۆژەنكردنەوەی رێگاكانی تاسڵوجە-دوکان و دوکان-خەلەکان-ھیزۆپ لەلایەن تیمەکانی…
زیاتر ببینە

د.نەرمین مەعروف: بەدواداچوون بۆ کۆی موڵکە کشتوکاڵییەکانی دەوڵەت کرا

ئەندامێکی ئەنجومەنی نوێنەران رایگەیاند، بەدواداچوون بۆ کۆی موڵکە کشتوکاڵییەکانی دەوڵەت کرا. د.نەرمین مەعروف، ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق، رایگەیاند،…
Total
0
Share