یاسین مەحمود: لە هەرێمی كوردستان 10 هەزار كەس سامانەكەیان لە سەروو پێنج ملیۆن دۆلارەوەیە

وتەبێژی یەكێتیی وەبەرهێنەرانی كوردستان رایدەگەیەنێت، “لە هەرێمی كوردستان 10 هەزار كەس سامانەكەیان لە سەروو پێنج ملیۆن دۆلارەوەیە و 13 كەس سامانەكەیان لە یەك ملیار دۆلار زیاترە.

یاسین مەحمود، وتەبێژی یەكێتیی وەبەرهێنەرانی كوردستان لە دیدارێكی تەلەفزیۆنیدا لەبارەی پێدانی زەكاتەوە رایگەیاند، هیچ كەسێك بە دەركردنی زەكات سامانەكەی كەمناكات و بەشێك لە سەرمایەداران دەڵێن باج دەدەین و زەكات نادەین.

وتیشی، ” لە هەرێمی كوردستان بە رێژەی 10 بۆ 15% زەكات دەدرێت و جگەلەوەش لە ئێستادا 10 هەزار كەس سامانەكەیان لە سەروو پێنج ملیۆن دۆلارەوەیە و 13 كەس سامانەكەیان لە یەك ملیار دۆلار زیاترە”.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

قوباد تاڵەبانی: بەردەوامبوونی ئەم دۆخە زیانی زیاتر بە پێگەی هەرێمی کوردستان و گوزەرانی هاوڵاتییان دەگەیەنێت

قوباد تاڵەبانی لەگەڵ کونسوڵی ئەڵمانیا و بەریتانیا کۆبووەوە و جەختی لەوە کردووە بەردەوامبوونی ئەم دۆخە چەقبەستووە زیانی بۆ…
Total
0
Share