گەنجێک کە پیشەی کرێکاربووە بەهۆی لێدانی دەرزییەوە لە کەرکوک گیانیلەدەستدا.
سەرچاوەیەک لە نەخۆشخانەی ئازادیی کەرکوک بە تۆڕی میدیایی ئێستای راگەیاند، گەنجێک کە پیشەی کرێکاربووە لەکاتی کارکردندا نەخۆشکەوتووە و چووەتە نۆرینگەیەک لە گەڕەکی رەحیماوا، لەوێ لەڕێگەی کانیۆلاوە دەرزییەکی لێدراوە بەو هۆیەوە تەندروستی تێکچووە”.
وتیشی،”دواتر بەپەلە گەیەندراوەتە نەخۆشخانەی ئازادیی کەرکوک، پزیشک و پەرستارانی نەخۆشخانەکە هەوڵێکی زۆریانداوە کە چارەسەری بۆ بکەن، بەڵام بێئەنجام بووە و گەنجەکە گیانیلەدەستداوە”.
باسی لەوەشکرد، “گەنجەکە تەمەنی 33 ساڵە بە نەتەوە عەرەبە و خەڵکی موسڵە، تەرمەکەی بۆ زێدی خۆی گەڕێندراوەتەوە”.