بافڵ جەلال تاڵەبانی، سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لە پەیامێکدا هاوخەمیی خۆی بۆ کـ.ـۆچی دوایی خاتوو سورەیا عەلی، هاوسەری شاعیر و ئەدیبی دیاری کوردستان، مامۆستا لەتیف هەڵمەت دەربڕی.
لە پەیامەکەدا هاتووه، “بە دڵگرانی و خەمێکی قووڵەوە، هەواڵی کـ.ـۆچی دوایی خاتوو سورەییا عەلی، هاوسەری بەڕێزتانمان پێگەیشت، بۆ ئەم خەمە سەرەخۆشی و هاوخەمیی خۆمان ئاراستەی ئێوە و بنەماڵە سەربەرزەکەتان دەکەین.”
سەرۆکی یەکێتی ئاماژەی بە پێگەی مامۆستا لەتیف هەڵمەت کردووە و ڕایگەیاندووە: “بەڕێزتان وەک مامۆستایەکی گەورە کە پێنووسەکەتان هەمیشە هاوسۆزی ئازار و هیواکانی نەتەوەکەمان بووە، پێگەیەکی تایبەتتان لای ئێمە و گەلەکەمان هەیە.”
لە کۆتایی پەیامەکەدا هاتووه: “لە خوای گەورە داواکارین کـ.ـۆچکردوو بە بەهەشتی بەرین شاد بکات و سەبووری و ئارامی بە هەموولایەک ببەخشێت.”