درامای زە سیمبسۆن پێشبینی مردنی دۆناڵد ترەمپ بڵاودەکاتەوە

لە ئەڵقەیەکی زنجیرەی بەناوبانگی زە سیمبسۆن دەردەکەوێت کەسایەتییەکی هاوشێوەی دۆناڵد ترەمپ سەرۆکی ئەمریکا گیانلەدەستدەدات و ئەمەش وەک پێشبینییەک بۆ مردنی راستەقینەی ئەو سەرۆکە هەژماردەکرێت.

ئەمڕۆ گرتە ڤیدیۆیەک لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان بڵاوکراوەتەوە، دەردەکەوێت، لە ئەڵقەیەکی زنجیرەی سمبسۆنەکاندا کەسێک لە هاوشێوەی دۆناڵد ترەمپ سەرۆکی ئەمریکایە دەمرێت و کەسە نزیکەکانی لە دەوری تەرمەکەی کۆدەبنەوە.

مات سێلمان بەرهەمهێنەری جێبەجێکاری دراماکە رایگەیاندووە، لە هیچ ئەڵقەیەکدا ئەو بڕگەیەی تێدانییە، پێدەچێت بە زیرەکی دەستکرد دروستکرابێت.

پێشتر دراماکە پێشبینی بڵاوبوونەوەی کۆرۆنا و رووداوەکانی کاپیتۆڵی بڵاوکردبووەوە کە دواتر دەرکەوت راستین، بەڵام جارێکی دیکە لەساڵی 2017 پێشبینی مردنی ترەمپی بڵاوکردەوە، بەڵام لەوەیاندا بەهەڵەداچوو.

 

 

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share