بە هۆکارێکی سەیر خزمەتکاری ماڵێک کلۆری کردووەتە ناو خواردنی خاوەن ماڵەکەوە

لە رووداوێکی دەگمەندا لە شاری بەنغازی وڵاتی لیبیا، خزمەتکاری ماڵێک کلۆری کردووەتە ناو خواردن و خواردنەوەکانی خاوەن ماڵەکەی.

بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی شاری بەنغازی بڵاویکردووەتەوە، هاوڵاتییەک داوای یاسایی لە دژی خزمەتکاری ماڵەکەی تۆمارکردووە و وتوویەتی بە چاوی خۆی بینیویەتی کە کلۆری کردووەتە ناو ئەو قاوە و شەربەتانەی بۆی ئامادەکردوون.

ئاشکراشیکردووە، خزمەتکارەکە تەمەنی 20 ساڵانە و خەڵکی وڵاتی نەیجیریایە، دوای دەستگیرکردنی دانی بەوەداناوە، کە ویستوویەتی لەو رێگایەوە خاوەن ماڵەکە بێهۆش بکات و دزیان لێبکات.

ئەو ماددەیە کلۆرکس_ی پێدەوترێت، لە ماڵاندا بە مەبەستی لابردنی پەڵەی جل و پاککردنەوەی پێداویستییەکانی ناوماڵ بەکاردەهێنرێت، ئەگەر کەسێک بیخواتەوە، بە تایبەت ئەگەر بە بڕێکی زۆر بێت مەترسی لەسەر ژیانی دروستدەکات.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

ئەو داهێنەرانە کێن کە بە داهێنانەکانی خۆیان گیانیان لەدەستدا؟.. دواهەمینیان داهێنەری تیتان بوو

پێگەی ویکیپیدیا، ناوی بەڕێوەبەری ئەو کۆپانیایەی ژێردەریایی تیتانی دروستکردبوو زیادکرد بۆ لیستی ناوی ئەو داهێنەرانەی کە داهێنانەکانی خۆیان…
Total
0
Share