کارەساتێک بەریتانیای هەژاند…مردنی منداڵێک لەتەنیشت تەرمی باوکییەوە

لە کارەساتێکی دەگمەندا لە وڵاتی بەریتانیا باوکێک دوای ئەوەی کۆچی دواییدەکات، منداڵەکەی دوای هەفتەیەک لە تەنیشت خۆیدا گیانلەدەستدەدات.

بە پێی ئەو زانیارییانەی لە پۆلیسی بەریتانیاوە بڵاوکراونەتەوە، منداڵەکە ناوی برانسن باتەرسبى_یە و تەمەنی دوو ساڵان بووە، لەگەڵ باوکیدا کە ناوی کێنێس بووە و تەمەنی 60 ساڵان بووە ژیاوە.

لە رێکەوتی 9 ی ئەم مانگە کاتێک پۆلیس دەستدەکەن بە لێکۆڵینەوە و دەچنە ماڵەکە دەبینن، تەرمی باوک و کوڕەکە لە تەنیشت یەکەوەن.
لەدوای لێکۆڵینەوەکانی پزیشکی دادی دەرکەوتووە، باوکەکە لە سەری ساڵەوە بەهۆی جەڵتەی دڵەوە گیانیلەدەستداوە، منداڵەکەش هەفتەیەک دوای ئەو بەهۆی وشکبوونەوەوە لەتەنیشت تەرمی باوکییەوە گیانیلەدەستداوە.

رووداوەکە کاردانەوەی گەورەی لە وڵاتەکەدا لێکەوتووەتەوە، بەشێک لە هاوڵاتییان و کەسوکاری قوربانییەکانیش خزمەتگوزاری کۆمەڵایەتی بە بەرپرسیاری رووداوەکە زانیوە، کە وەک پێویست بەدواداچوونیان نەکردووە لە دۆخی منداڵەکە.

بابەتی پێشتر

بەهای دۆلار دابەزی

بابەتی دواتر

عەقید سەلام عەبدولخالق: ئەو مامۆستایانەی بانگهێشتی ئاسایش كرابوون گەڕانەوە ماڵی خۆیان

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share