رۆژی 5ی نیسان لەلایەن رێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکانەوە بە رۆژی جیهانیی ویژدان دیاریکراوە.
بیهێنە بەرچاوت جیهانێک کە کردارەکان لە کانیاوی خۆشەویستیی مرۆڤەوە سەرچاوە دەگرن، کە مرۆڤەکان بە رووناکی ویژدان رێنمایی دەکرێن و رێز لە یەکتر دەگرن، هەموو مرۆڤایەتی سێبەری خۆی لە باوەش دەگرێت.
بیهێنە بەرچاوت جیهانێک کە بەرژەوەندیی تەسک تاکە هەڵبژاردەی نەبێت، بەڵکو هەستێکی راستەقینەی ماف و چاکە و رەتکردنەوەی خراپە بە هەموو فۆرمەکانییەوە هەڵبژاردەی بێت.
نەتەوە یەکگتووەکان دەڵێت، “ئەمانە تایبەتمەندیی کەلتووری ئاشتین، دیدگایەکی بەرزە کە نەتەوە یەکگرتووەکان لە باوەشی گرتووە و کۆمەڵگە جیهانییەکان وەک هیوایەکی هاوبەش و چارەنووسێکی خوازراو جەختی لەسەر دەکەنەوە”.
رۆژی جیهانیی ویژدان ساڵانە لە 5ی نیساندا بەڕێوەدەچێت، وەک چرایەک کاردەکات کە رۆڵی جەوهەریی ویژدانمان بیردەخاتەوە لە رێنماییکردنی مرۆڤەکان بەرەو رێگاکانی ئاشتی و لێبوردن و رێزگرتن لە یەکتر.
ئەم رۆژە بۆ بەئاگاهێنانەوەی بڵێسەی تێڕامانە رەوشتییەکان لە ناوماندا و هاندانی بەزەیی لە ئێمەدا راگەیەندرا، لە کاتێکدا قەیرانەکان توندتر دەبن و تەحەددیاتەکان لە ئاسۆدا یەکتر دەبڕن.
نەتەوە یەکگرتووەکان دووپاتی دەکاتەوە کە بەبێ ویژدان ئاشتی و دادپەروەری بوونی نییە و بەبێ بەرپرسیارێتیی هاوبەشی مرۆڤایەتی هاودەنگی بوونی نییە.