بەڕێوەبەرایەتیی هاتوچۆی سۆران رایدەگەیەنێت، کەمێک پێش ئێستا پێنج ئۆتۆمبێل لەسەر رێگای خەلیفان پێکیاندا دا و دوو کەس برینداربوون.
بەڕێوەبەرایەتییەکە لە راگەیەندراوێکدا دەڵێت، ئاگادارکراینەوە لەلایەن رێپێدراوی هاتوچۆ (هونەر غەفور تۆفیق) لە هەبوونی رووداوێکی ھاتوچۆ لە جۆری پێکدادان، لەلایەن پێنج ئۆتۆمبیل لە جۆرەکانی گلایزەر، تۆیۆتا ئەڤەلۆن، پیکاب دێر، هۆندا ئەلنترا و تۆیۆتا ئەڤەلۆن، لە رێگای سۆران – خەلیفان، نزیک قەپان.
دەشڵێت، لە ئەنجامی رووداوەکە دوو کەس برینداربوون.