ریشاڵەکان وەک سەرچاوەیەکى خۆراکیی بەهێز رۆڵێکى بنەڕەتییان لە تەندروستیی دڵدا هەیە، یارمەتیدەر دەبن لە دابەزاندنى کۆلیستڕۆڵى خراپ LDL، رێکخستنى ئاستى شەکر لە خوێندا، دابەزاندنى فشارى خوێن و پاڵپشتیی رێکخستنى کێش، هەموو ئەمانەش بەشداردەبن لە تەندروستیی دڵدا، وەک ئەوەى پێگەى “Money Control” بڵاویکردووەتەوە.
بەپێى دکتۆر راشى خارى، یاریدەدەرى بەڕێوەبەرى نەخۆشییەکانى دڵ لە فۆرتیس بشالیمار باغ-ى هیندستان، 10 خۆراکى دەوڵەمەند بە ریشاڵ هەن کە زۆر باشن بۆ تەندروستیی دڵ، ئەوانیش:
1- شۆفان: بڕێکى زۆر بیتا گلۆکان-ى تیایە کە ریشاڵى قابیل بە توانەوەیە و ئاستى کۆلیسترۆڵى خراپ دادەبەزێنێت.
2- فاسۆڵیا و پاقلەمەنیەکان: ریشاڵى جۆراوجۆریان تیایە و یارمەتیدەر دەبن لە دابەزاندنى کۆلیسترۆڵ و هاوسەنگ کردنى شەکرى خوێن.
3- توو: جۆرە جیاوازەکانى توو سەرچاوەى ریشاڵ و دژە ئۆکسانن، کە هەوکردن و فشارى ئۆکسان لەسەر دڵ کەمدەکەنەوە.
4- ئەڤۆگادۆ: سەرەڕاى ئەوەى سەرچاوەی چەوریی تەندروستە، سەرچاوەیەکى باشى ریشاڵە کە کۆلیسترۆڵ دادەبەزێنێت و ئەرکى دەمارەخانەکان پەرەپێدەدات.
5- چەرەس و تۆوەکان: سەرچاوەى ریشاڵ و چەوریی تەندروست و ئۆمیگا-3ن، کە سەرجەمیان بەسوودن بۆ دڵ.
6- دانەوێڵەى تەواو: دانەوێڵەى تەواو بڕێکى باش ریشاڵیان تیایە کە فشارى خوێن و کۆلیسترۆڵ دادەبەزێنن.
7- سێو: دەوڵەمەندە بە بەکتین، کە ریشاڵێکە دەتوێتەوە و، هەڵمژینى کۆلیسترۆڵ لە ریخۆڵەدا کەمدەکاتەوە.
8- سەوزە گەڵادارەکان: ریشاڵ و سەرچاوە خۆراکییەکانیان تیایە و بەشداردەبن لە تەندروست هێشتنەوەى دەمارەکان.
9- پەتاتەى شیرین: سەرچاوەیەکى زۆر نایابى ریشاڵ و پۆتاسیۆمە کە فشارى خوێن بە تەندروست دەهێڵێتەوە.
10- هەرمێ: میوەیەکى دەوڵەمەند بە ریشاڵە، کە هەرسکردن باشدەکات و ئاستى کۆلیسترۆڵ دادەبەزێنێت.