کێ دەبێتە سەرۆکی نوێی حکومەتی سوریا؟

ئەمڕۆ کابینەی نوێی حکومەتی سوریا پێکدەهێندرێت و میدیاکانی ئەو وڵاتەش دەڵێن، ئەحمەد شەرع پۆستی سەرۆکی حکومەت وەردەگرێت.

تەلەفیزیۆنی فەرمیی سوریا رایگەیاند، کاتژمێر 10:00ی ئەمشەو، بەشێوەیەکی فەرمی پێکهێنانی کابینەی نوێی حکومەتی ئەو وڵاتە رادەگەیەندرێت.

وەک میدیاکانی سوریا باسیان لێوەکردووە، بڕیارە ئەحمەد شەرع، سەرۆکی راگوزەری ئێستای ئەو وڵاتە، پۆستی سەرۆک وەزیران وەربگرێت، ئەمەش بەپێی راگەیاندنی دەستووری بۆ قۆناغی راگوزەر، کە بەم دواییە لەلایەن دەسەڵاتەوە پەسەندکرا و ماوەی راگوزەری بە پێنج ساڵ دیاریکردووە؛ لەو ماوەیەشدا، سەرۆکی راگوزەر دەسەڵاتی جێبەجێکردن لە وڵاتدا وەردەگرێت.

دوێنێ هەینی، شەرع بڕیاری پێکهێنانی ئەنجومەنی باڵای فەتوا و دەستنیشانکردنی ئوسامە رەفاعی وەک موفتیی سوریا دەرکرد.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

وەزیری بەرگریی ئیسرائیل: ئۆپەراسیۆنەكانمان لە باكووری غەززە بەردەوامدەبێت

وەزیری بەرگریی ئیسرائیل رایدەگەیەنێت، ئۆپەراسیۆنەكانمان لە باكووری غەززە بەردەوامدەبێت و ئێستا قۆناغێكی نوێمان لە شەڕ دەستپێكردووە. یۆئاڤ گاڵانت،…
زیاتر ببینە

کاتز: بۆیە خامنەیمان کوشت چونکە پلانی سڕینەوەی ئیسرائیلی دانابوو

یسرائیل کاتز، وەزیری بەرگریی ئیسرائیل ڕایدەگەیەنێت، وڵاتەکەی بۆیە عـ.ـەلی خـ.ـامنەیی، ڕێبەری باڵای پێشووی ئـ.ـێرانی کـ.ـوشت، چونکە ”پلانی سڕینەوەی…
Total
0
Share