وەفدی دەم پـ.ـارتـ.ـی، کە دوێنێ سەردانی زیندانی ئـ.ـیمـ.ـراڵـ.ـی کرد، راگەیەندراوێکی لەبارەی کۆبوونەوەکەیان لەگەڵ عەبدوڵڵا ئۆجەلان، رێبەری زیندانیکراوی پەکەکە بڵاوکردەوە.
لە راگەیەندراوەکەدا هاتووە، “لە 25ـی تەمموزی 2025 لە زیندانی ئیمرالی، کۆبوونەوەیەکی سێ کاتژمێر و نیویمان لەگەڵ عەبدوڵڵا ئۆجەلان ئەنجامدا و بیروڕامان ئاڵوگۆڕکرد لەسەر ئەو کۆبوونەوانەی کە لە چەند رۆژی رابردوودا، لەگەڵ سەرۆک کۆمار، وەزیری داد و سەرکردەکانی پارتە سیاسییەکان، ئەنجامماندا”.
ئەوەشخراوەتەڕوو، “ئۆجەلان لەبارەی رێوڕەسمی چەکدانانی پەکەکە کە رۆژی 11ـی تەمموز بەڕێوەچوو، رایگەیاندووە، شێوازی بەڕێوەچوونی رێوڕەسمەکەی بەلاوە گرنگ و بەبایەخ بووە”.