10 خۆراک هۆکاری سەرئێشەن

سەرئێشە یەکێکە لە گەورەترین کێشە تەندروستییە دیارەکان، زیاتر لە %50ی ئەوانەی لە تەمەنی پێگەیشتندان بەو کێشەیەوە دەناڵێنن، واتە نیوە یان سێ لەسەر چواری ئەوانەی تەمەنیان لەنێوان 18-60 ساڵیدان گیرۆدەن بەم جۆرە کێشە تەندروستییەوە.

دەکرێت زۆر هۆکار ببێتە هۆی توشبوون بە سەرئێشە لەوانە سیستمی خۆراکی کەسەکە، ڕێژەی ئاو خواردنەوە، شوێن و ژینگەی کارکردن لەسەروهەمووشیەوە کۆی تەندروستیی کەسەکە کاریگەری لەسەر سەرئێشە دروستدەکات.

ئەو خۆراکانەی دەکرێت ببنە هۆکارێک بۆ دروستبوونی سەرئێشە لە کەسێکدا، هەموو ئەو خواردن و خواردنەوانەی ڕێژەیەکی کافایینیان تێدایە، ساردەمەنییەکان وەک ئایسکرێم و جۆرەکانی دیکەی، خواردنە سوێرکراوەکان، خواردنە لە قتونراوەکان، ساسی سۆیا و ساسی تەماتە، خواردنەوە کحولییەکان، چۆکلاتە، گۆشتی ئامادەکراو و لەقتونراوەکان، هەندێک جۆری پەنیر، هەندێک خواردنی وەک مەعکەرۆنییەکان و پەتاتەی سورەوەکراو.

چەند جۆرێکی سەرئێشەمان هەیە لەوانە: ئازاری نیوەی سەر، سەرئێشە بەهۆی کێشە و سەرقاڵییەوە، سەرئێشە بەهۆی هەوکردنی جیوبەکانەوە.

بەشێوەیەکی گشتیی سەر ئێشە نەخۆشی نییە، بەڵام لەهەندێک حاڵەتدا دەکرێت نیشانەبێت بۆ کێشەی تەندروستیی مەترسیدار، بۆ نمونە جەڵتەی مێشک و وەرەمی مێشک.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

تەندروستیی سلێمانی: لە 24 كاتژمێردا 912 هاوڵاتی سەردانی نەخۆشخانەكانیان كردووە

بەپێی ئامارێكی تەندروستیی سلێمانی لەماوەی 24 كاتژمێردا 912 هاوڵاتی سەردانی نەخۆشخانەكانیان كردووە و لەو ژمارەیە 278یان داخڵكراون. بەڕێوەبەرایەتیی…
Total
0
Share