شانەیەكی نوستووی داعش لە كەركوك دەستگیركرا

ژمارەیان پێنج تۆمەتباری داواكراوە بەپێی ماددەی 4ی تیرۆر

دەزگای ئاسایشی نیشتیمانی دەستگیركردنی شانەیەكی نوستووی داعش لە كەركوك ڕادەگەیەنێت و دەڵێت، ئەندامەكانی بەشداری شەڕەكانی بەشیر و بێجی-یان كردووە.

دەزگای ئاسایشی نیشتیمانیی عێراق ئەمڕۆ شەممە 23ی كانونی دووەم لە بەیاننامەیەكدا ڕایگەیاند، هێزەكانیان توانیویانە تۆڕێك دەستگیربكەن كە ئەندامەكانی بە شانە نوستووەكان دادەنرێن و ژمارەیان پێنج تۆمەتباری داواكراوە بەپێی ماددەی 4ی تیرۆر.

دەشڵێت، لەكاتی لێكۆڵینەوەكاندا دانیان بەوەداناوە كە فەرمانیان پێكراوە بۆ “سەرلەنوێ ڕێكخستنەوە بەمەبەستی ئەنجامدانی هێرشی تیرۆرستی”، هەروەك دانیاناوە بەوەی پێشتر سەر بە دیوانی (جوند)ی ویلایەتی كەركوك-ی داعش بوون.

دەزگای ئاسایشی نیشتیمانی ئاشكراشیكردووە، هەندێكیان بەشدارییان لەو هێرشانەدا كردووە كە كرانەسەر گوندی بەشیر و پاڵاوگەی بێجی، جگە لە ڕێگریكردن لە هێزە ئەمنییەكانی پارێزگاكە.

تۆمەتباران وتەیان لێوەرگیراوە و ڕاپێچی دادگا كراون بەمەبەستی لێكۆڵینەوە و گرتنەبەری ڕێوشوێنی دادپەروەرانە بەرامبەریان، وەك ئەوەی لە بەیاننامەكەدا هاتووە.

تۆمەتبارە دەستگیركراوەكان
بابەتی پێشتر

گواردیۆلا پێشنیازێک بۆ بەهێزکردنی پریمەرلیگ و خولە ئەوروپیەکان دەکات

بابەتی دواتر

هۆشداری دەدرێتە کازمی سەبارەت بە هەڕەشەکانی تورکیا بۆ هێرشکردنە سەر شەنگال

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share