هەردی سەڵاح: وەزارەتێک بە دوو مانگ نەتوانێت لیستێکی مووچە ئامادەبکات دەبێت سزابدرێت

ئەندامێکی پەرلەمانی کوردستان رایگەیاند، “وەزارەتێک بە دوو مانگ نەتوانێت لیستێکی مووچە ئامادەبکات دەبێت سزابدرێت”.

هەردی سەڵاح، ئەندامی پەرلەمانی کوردستان رایگەیاند، “وەزارەتی دارایی و ئابوری بەمشێوەیە زیادەیە و زیانیشە، وەزیر و گزیری ئەو وەزارەتە لەبری ئەوەی مووچەیان پێبدرێت دەبێت سزابدرێن”.

باس لەوەشدەکات، “وێڕای نەدانی مووچەی سێ مانگی خەڵکی کوردستان، ئەوە دەچینە ناو مانگی دوو، کەچی وەزارەتی لێبڕین و لێدزین بە ئیرشادی سەرانێک لەو حکومەتە فاشیلە تائێستا لیستی مووچەی مانگی یەکیان پێ ئامادە نەکراوە”.

ئەو پەرلەمانتارە دەڵێت، “وەزارەتێک بە دوو مانگ لیستێکی مووچەی پێ ئامادە نەکرێت دەبێت سزا بدرێت و لابدرێت”.

هەردی سەڵاح، ئەوەش دەڵێت، “وەزارەتی دارایی هەموو ئیشەکەی بووە بە ریکلامی بێکەڵک بۆ هەژماری دزی و دەست خستنە ناو قووت و مووچەی خەڵک”.

 

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share