سەرۆكی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان رایدەگەیەنێت، كەركوك دەكەین بە جوانترین و ئارامترین شاری عێراق.
ئێوارەی ئەمڕۆ بافڵ جەلال تاڵەبانی سەرۆكی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان سەردانی شاری كەركوكی كرد و چەند دیدار و كۆبوونەوەیەكی لەگەڵ چەند چین و توێژێكی ئەو شارە ئەنجامدا.
دواتر سەردانی بازاڕی شاری كەركوكی كرد و لە وتەیەكیدا رایگەیاند، پارێزگارێكمان بۆ كەركوك داناوە كە خزمەتی هەموو پێكهاتەكان بكات و لەگەڵ ئەوەشدا كەركوك دەكەین بە جوانترین و ئارامترین شاری عێراق.