شێخ نەهرۆ كەسنەزانی: هەموو ئیندۆنیسییەكان بوونە خەلیفەمان

سەرۆكی تەریقەتی عەلییەی قادرییەی كەسنەزانی ڕایگەیاند، ‏وڵاتی ئیندۆنیسیا، كە گەورەترین وڵاتی ئیسلامییە لە جیهاندا و ژمارەی دانیشتووانەكەی ‏‏250 ملیۆن كەسە، هەموویان دەچنە سەر ڕێبازەكەی.‏

شێخ نەهرۆ كەسنەزانی، لە ڕێوڕەسمێكدا كە لە بارەگای تەریقەتی كەسنەزانی لە سلێمانی بەڕێوەچوو بە “جەژنی ‏ڕۆحەكان” ناوهێنراوە، ڕایگەیاندووە، “سەرۆكی ئیندۆنیسیا و خەڵكی وڵاتەكە نوێنەری ‏خۆیانیان ناردووە بۆ لامان، ئەویش تەریقەتی قادرییەی كەسنەزانییەی وەرگرتووە و بۆتە ‏خەلیفەی خۆمان”.‏

كەسنەزانی وتووشیەتی، بەم نزیكانە دەچێتە ئیندۆنیسیا و سەردانی وڵاتەكە دەكات.‏

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

قوباد تاڵەبانی لەگەڵ سەرۆكی داواكاری گشتیی ھەرێم و بەرپرسی فەرمانگەی داواكاری گشتیی سلێمانی كۆبووەوە

قوباد تاڵەبانی لەگەڵ سەرۆكی داواكاری گشتیی ھەرێم و بەرپرسی فەرمانگەی داواكاری گشتیی سلێمانی كۆبووەوە. ئەمڕۆ، قوباد تاڵەبانی جێگری…
Total
0
Share