كارمەندانی نەخۆشخانەی ژنان و منداڵبوون لە سلێمانی گردبوونەوە

لە شاری سلێمانی بەهۆی دابەشنەکردنی مووچەکانیانەوە، كارمەندانی نەخۆشخانەی ژنان و منداڵبوون گردبوونەوەی ناڕەزایەتییان ئەنجامدا

ئەمڕۆ یەکشەممە، کارمەندانی نەخۆشخانەی ژنان و منداڵبوون لەشاری سلێمانی گردبوونەوەی ناڕەزایەتییان ئەنجامدا و لە لێدوانێکییاندا بۆ تۆڕی میدیایی ئێستا رایانگەیاند، ماوەی سێ مانگە مووچەیان وەرنەگرتووە و ئاستەنگییان بۆ دروستبووە.

وتیشیان، لەهیچ شوێنێکی دنیا نەبووە حکومەت موچە دابەشنەکات بێجگە لە حکومەتی هەرێم، بۆیە داواکارین موچەکانمان لەکاتی خۆیدا دابەشبکرێت.

ئاماژەیان بەوەشدا، ماوەی دوو رۆژە بایکۆتیان لەچەند بەشێکی نەخۆشخانەکە راگەیاندوە، هەروەها تاوەکو موچەی مانگەکانی 10 و11و12 وەرنەگرن، بەردەوامدەبن.

 

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

بەهۆی کەمتەرخەمییەوە کارکردن لەو پرۆژەیە راگیرا کە سەرەتای ئەم هەفتەیە کرێکارێک تێیدا گیانیلەدەستدا

سەرۆکی سەندیکای کرێکارانی بیناسازی رایدەگەیەنێت، بەهۆی کەمتەرخەمی و نەبوونی مەرجەکانی سەلامەتی تێیدا کارکردن لەو پرۆژەیەدا راگیراوە کە سەرەتای…
زیاتر ببینە

کۆمسیۆنی باڵای هەڵبژاردنەکان: تەنها لەدایکبووانی دوو مانگی ساڵی 2006 دەتوانن بەشداریی دەنگدان بکەن

بەرپرسێکی کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکان رایدەگەیەنێت تەنها لەدایکبووانی دوو مانگی سەرەتای ساڵی 2006 دەتوانن بەشداری لە هەڵبژاردنەکانی پەرلەمانی…
Total
0
Share