ئاگادارییەكی بەپەلە لە كارەبای سلێمانییەوە.. ئەم ناوچانە بێ كارەبا دەبن

بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی كارەبای سلێمانی ئاگاداری ناوچەكانی دەربەندیخان، پێنجوێن، شارەزوور، سەیدسادق و هەڵەبجە دەكاتەوە كە بەهۆی چاكسازییەوە كارەبایان نییە و لە ئێستادا تیمەكانی چاكسازیی وێستگەكان و هێڵەكانی بەڕێوەبەرایەتیی گواستنەوەی كارەبای سلێمانی سەرقاڵی چارەسەركردنی كێشەكەن.

بەپێی ئاگادارییەكی بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی كارەبای سلێمانی كە وێنەیەكی دەست تۆڕی میدیایی ئێستا كەوتووە و تێیدا هاتووە، ئاگاداری دانیشتووانی سنوورەكانی دەربەندیخان، هەڵەبجەی شەهید، خورماڵ، سەیدسادق، پێنجوێن و شارەزوور، دەكەینەوە بەهۆی چاكسازیی لە هێڵەكانی 133 كەی ڤی گواستنەوەی كارەبای وێستگەی باشوور- دەربەندیخان، وێستگەی ئەزمڕ – دەربەندیخان ،هێڵی 132 كەی ڤی تانجەرۆ – سەیدسادق – پێنجوێن راگیرابوون لە ئێستادا بەهۆی دروستبوونی كێشەیەك لە وێستگەی گۆڕینی كارەبای تانجەرۆ، كارەبایان نییە.

ئاماژە بۆ ئەوەش كراوە،لە ئێستادا تیمەكانی چاكسازیی وێستگەكان و هێڵەكانی بەڕێوەبەرایەتیی گواستنەوەی كارەبای سلیمانی سەرقاڵی چارەسەركردنی كێشەكەن”.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

مەكتەبی سیاسیی یەكێتی لەبارەی سزادراوانی بادینانەوە ڕاگەیەندراوێکی بڵاوکردەوە

مەکتەبی سیاسی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان ڕایگەیاند، بەوپەری نیگەرانیەوە دەڕواننە بڕیاری دادگای پێداچوونەوەی ھەرێم لەبارەی پەسەندکردنی سزای ناعادیلانەی سەر…
زیاتر ببینە

بافڵ جەلال تاڵەبانی لە ساڵیادی عاشورادا: جەخت لەسەر گرنگی یەکڕیزی و کارکردنی پێکەوەیی دەکەینەوە

بافڵ جەلال تاڵەبانی، سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لە پەیامێکدا بەبۆنەی ساڵیادی عاشورا ڕایگەیاند، “ساڵیادی عاشورا، یادکردنەوەی شـ.ـەهیدبوونی ئیمام…
Total
0
Share